کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دکتۆر بەرهەم پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کرد

.

07:33 PM - 14/08/2022

دکتۆر بەرهەم پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کرد

فەخامەتی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر

بە داخ و خەمێکی قووڵەوە، رووداوی دڵتەزێنی ئاگر کەوتنەوە لە کەنیسەی ئەبو سەیفین مان بیست کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل.

بەم بۆنە خەمبارەوە، بە ناوی خۆم و گەلی عێراقەوە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و داواکارین لە یەزدانی مەزن کۆچکردووەکان بەر رەحمەتی خۆی بخات و هەرچی زووە شفای بریندارەکان بدات، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی ببەخشێتە کەسوکاری قوربانیان، هاوکات بەرێزتان و گەلی میسری لە هەموو ناخۆشییەک بپارێزێت و هەمیشە تەندروست باش بن.

د. بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە