کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو یارییەكانی هەفتەی یەكەمی كاڵچۆ درێژەی دەبێت

.

03:38 PM - 14/08/2022

 ئەمشەو یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا بەردەوامیان دەبێت و لە روبەروبوونەوەیەكی ئەو هەفتەیەشدا سەعات 9  و 45 دەقیقەی شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، یانەی رۆما لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی سالیرنیتانا، بۆ ئەو یارییەش خۆسیە  مۆرینیۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەكەی پایتەخت بە بەهێزترین پێكهاتەوە خۆی ئامادەكردووە و ئەگەرێكی زۆریشی هەیە هەر لە دەستپێكی یارییەكەوە بەشداری بە ئەستێرە نوێكانی یانەكەی بكات، ئەویش تا یانەكە هەر لە سەرەتای خولەكەوە بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەربكەون و بە هیوای ئەوەشی بتوانن لەم وەرزەدا ركابەرییەكی بەهێز بكەن بۆ بردنەوەی نازناوەكە، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە رۆما لە وەرزی 2000-2001 ەوە نەیتوانی نازناوی  سكۆ دیتۆ  بەرز بكاتەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە