کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ ركابەریەكانی هەفتەی دووەمی بۆندسلیگا بەردەوام دەبێت

.

03:36 PM - 14/08/2022

 ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی دووەمی بۆندس لیگا بەردەوامیان دەبێت و دوو روبەروبوونەوەی تریش ئەنجام دەدرێن، لە بەهێزترین یاریشدا كەمێكی تر، یانەی  بایرن میونشنی پاڵەوانی 10 وەرزی رابردووی خولەكە لە یاریگای ئالیانز ئارێنا  میوانداری یانەی  ڤۆڵفس بۆرگ  دەكات، بۆ ئەو یاریەش جولیان نایگلسمانی راهێنەری یانە باڤارییەكە ئامادەكارییەكی چڕی كردووە و بە نیازیشە هاوشێوەی یارییەكەی هەفتەی یەكەمی خولەكە و جامی سوپەری ئەڵمانیا رووبەرووی یانەی  ڤۆڵفسبۆرگ ببێتەوە، ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن درێژە بە ئەنجامە بەهێز و باشەكانیان بدەن و بە بردنەوەیەكی گەورەش كۆتایی بەو یارییە بهێنن، هەروەها بۆ ئەو روبەروبوونەوەیەش  جو لیان نایگلسمانی راهێنەری بایرن میونشن لە پلانی ئەوەدایە هەر لە سەرەتای یارییەكەوە پشت بە تواناكانی سادیۆمانی و سێرگی گنابری و تۆماس مۆلەر و جەمال   موسیالا و جۆ شوا كیمیچ  ببەستێت و ئەگەرێكی زۆریش هەیە بۆ یەكەم جار لەم وەرزەدا بە شێوەیەكی سەرەكی یاری بە  ماتیاس دی لیختی  هۆڵەندی بكات، بەڵام لە هەمان كاتیشدا ئەو راهێنەرە بە هۆی پێكانەوە لە تواناكانی گۆریتسكا و چۆپۆ مۆتینگ بێبەش دەبێت، جێی وەبیرهێنانەوەیە لە رابردوودا و لە ركابەرییەكانی بۆندس لیگا هەردوو یانە 50 جار بەیەك گەیشتوون، بایرن میونشن توانیویەتی 39 یاری بە سوودی خۆی یەكلایی بكاتەوە و لە 7 یاریشدا یەكسان بوون و لە تەنها 4 یاریشدا  ڤۆڵفسبۆرگ توانیویەتی بردنەوە تۆمار بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە