کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ چێڵسی و توتنهام هۆتسبێر بەیەكدەگەن

.

03:32 PM - 14/08/2022

 ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی ئینگلتەرا درێژەیان دەبێت و لە گرنگترین روبەروبوونەوەشدا كە یەكێك دەبێت لە دێربییەكانی شاری لەندەن، هەردوو یانەی چێڵسی و توتنهام هۆتسبێر لە یاریگای ستامفۆرد بریچ بەیەك دەگەن و یارییەكەش چەند دەقیقیەیەكی تر بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو یاریەش یاریزانانی هەردوو یانە بە شێوەیەكی چڕ راهێنانیان كردووە و راهێنەری هەردوو یانەش لە ئامادەكردنی بەهێزترین و تۆكمەترین پێكهاتەدان، ئەویش تا بتوانن لە  دێربی لەندەن بەهێزترین ئاستی خۆیان پێشكەش بكەن و یاری لوتكەی هەفتەی دووەمی خولەكە بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە، جێی  وەبیرهێناوەیە لە پێشوتردا هەردوو یانە لە سەرجەم خول و جام و پاڵەوانێتیەكاندا 173 جار روبەروی یەكبوونەتەوە، كە لە 77 یاریدا چێڵسی بردنەوەی تۆماركردووە و لە 55 یاریشدا توتنهام هۆتسبێر براوە بووە، هەروەها لە 41 یاریشدا هەردوولا یەكسان بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە