کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی ئەلمیریا

.

03:27 PM - 14/08/2022

 ئەمشەو یارییەكانی هەفتەی یەكەمی لالیگا بەردەوامیان دەبێت و لە گرنگترین روبەروبوونەوەشدا سەعات 10 بە كاتی هەرێمی كوردستان، یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی  ئەلمیریا، لەو یاریەشدا پێشبینی دەكرێت ئەركی میرینگی ئاسان نەبێت و روبەروی كێشەی زۆر ببنەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو یانەیە شەوی چوارشەممەی رابردوو لە میانی جامی سووپەری ئەوروپا یارییەكی بەهێز و ئاست بەرزی بەرامبەر بە یانەی ئینتراخت  فرانكفۆرتی ئەڵمانی ئەنجامدا، بەڵام لە هەمان كاتیشدا كارلۆ  ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری پاڵەوانی وەرزی پێشووی لیگا ریزەكانی یانەكەی بۆ یەكەم یاری خولەكە رێكخستۆتەوە و بە شێوەیەكی زۆر باشیش ئامادەكاریی كردووە، ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن لە دەستپێكی خولەكەوە پارێزگاری لە نازناوەكەیان بكەن و بە بردنەوەیەكی گەورەش دەستەبەربكەن، جێی باسە: لە چوار یاری رابردووی نێوان هەردوو یانەدا ریاڵ مەدرید توانیویەتی بردنەوە تۆمار بكات و سەرجەم بردنەوەكانیش بە ئەنجامی گەورە بووە، كە لە كۆی ئەو 4 یارییەدا توانیویەتی 21 گۆڵ تۆمار بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە