کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە بە بێ گۆڵ لە گەڵ رایۆ ڤایكانۆ یەكسانبوو

.

03:23 PM - 14/08/2022

 لە یارییەكی هەفتەی دەستپێكی خولی یانەكانی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە یاریگای  كامپ نۆی تایبەت بە خۆی و بە ئامادەبوونی هاندەرێكی زۆر پێشوازی لە رایۆ ڤایكانۆ كرد، لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی  بلاوگرانا  فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان و زیاتر لە جارێكیش نزیك بوون لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بوون و گێمی یەكەمی یارییەكەش بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات، لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو یانە ریزەكانیان رێكخستەوە و چەندین گۆرانكاریشیان ئەنجامدا، هەر بەو هۆیەشەوە یارییەكە ئاستێكی بەرز تری بەخۆوە بینی، بە تایبەتی لەلایەن یاریزانانی یانە كەتەلۆنییەكەوە كە بە شێوەیەكی بەرچاو كۆنترۆڵی یاریگایان گرتبووە دەست، بەڵام  تا كۆتایی ئەنجامی یارییەكە گۆرانكاری بەسەردا نەهات و بە بێ گۆڵ مایەوە، بەوەش یانەی بەرشەلۆنە لە یەكەم یاری خولەكە دوو خاڵی گرنگی لە یاریگای خۆی لەدەستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە