کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤیاڕیاڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی دەستەبەركرد

.

03:21 PM - 14/08/2022

 ركابەرییەكانی وەرزی 2022-2023 ی خولی یانەكانی ئیسپانیا دەستیانپێكرد و لە یارییەكی هەفتەی یەكەمی خولەكەشدا، ڤیاڕیاڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی ڤالادۆلاید بۆوە، لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا هیچ لایەك لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش چۆن دەستیپێكرد هەرواش كۆتایی پێهات، لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی  ڤیا ڕیاڵ  باڵادەست بوون و لە دەقیقەی 49 شدا بەربەرستی یەكسان بوونیان لە رێگەی نیكۆلاس جاكسۆنەوە شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان تۆماركرد، لە دوا دەقیقەكانی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی میوان لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەكانی 81  و 90 شدا دوو گۆڵی تریان لە رێگەی ئەلیخاندرۆ باینا رۆدریگێزەوە تۆماركرد، سەرەنجام یانەی ڤیاڕیاڵ توانی بە 3 گۆڵی بێ وەڵام یارییەكە لە یانەی  ڤالادۆلاید بباتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە