کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو كەسەی ویستی منداڵەكەی بفرۆشێت لەبەغدا دەستگیر كرا

.

11:23 AM - 14/08/2022


دەزگای هەواڵگری عیراق لە ئۆپراسیۆنێكدا هەوڵی فرۆشتنی منداڵێك لە لایەن دایك و باوكییەوە بە پێنج هەزار دۆلار پووچەڵكردەوە.
دەزگای هەواڵگری عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری و لە رێگای ئۆپراسیۆنێكەوە، كەسێكیان لە بەغدا دەستگیر كردووە كە لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەوڵی فرۆشتنی منداڵەكەی خۆی داوە.
هەواڵگری عیراق ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەو تاوانبارە ویستوویەتی منداڵەكەی بە بڕی پێنج هەزار دۆلار بفرۆشێت و دوای دەستگیركردنیشی رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراوە بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە