کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسپانیا: بەهۆی بایەكی بەهێزەوە چەندین كەس بریندار بوون

.

09:36 PM - 13/08/2022

لێپرسراوانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەیانەوە بەهۆی بایەكی بەهێزەوە، ژمارەیەك هاوڵاتی بریندار بوون و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە،
هەر بەهۆی ئەو با بەهێزەوە، چەندین بەربەستی كۆنكرێتی كە بە شێوەیەكی كاتی بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵێكی میوزیك لەو ناوچەیە دەنرابوو ڕووخان و بەشێكیش لە شانۆی فیستیڤاڵەكە ڕووخا، لێپرسراوانی فریاگوزاری ئەو وڵاتە ئاماژە بەوەدەكەن 40 كەس لە بریندارەكان پێویستیان بە نەخۆشخانە هەبووە و 3 كەسیتریشیان برینەكەیان سەختبوو.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە