.
10:05 - 09/08/2022
سەرۆكی ئەمریكا ئیمزای لەسەر پرۆتۆكۆلی بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ كرد
جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئیمزای لەسەر پرۆتۆكۆلی بەئەندامبوونی هەردوو وڵاتی سوید و فینلەندا لە ناتۆ كرد و رایگەیاند: روسیا ویستی ناتۆ بێلایەن بكات، بەڵام ئەندامانی ناتۆ زیاتر بوون.
هەر لەو بارەیەشەوە توركیا بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ رێككەوتنی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە كردووە و لە كۆی 30 وڵاتی ئەندامی ناتۆ زیاتر لە 20 وڵات ئیمزایان لەسەر بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ كردووە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە