وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و وەفدی یاوەری لەدووەم ڕۆژی چالاکییەکانیاندا لە ئەرمینیائهرمینیا، یه‌ریڤان، (9ی ئاب/ ئۆگێستی 2022):------------------------------حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه به سه‌رۆكایه‌تی وەفدێكی وه‌زاری له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیایه، ئه‌مڕۆ له دووه‌م رۆژی چالاكییه‌كانی وەفده‌كه‌یاندا، سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌رمینیای كرد و په‌رستگه‌یه‌كی دێرینی ئێزدییه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه و بڕیاریشی دا، ژماره‌یه‌ك ده‌ستنووسی كورد دوای ساغكردنه‌وه‌یان له سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌ت چاپ بكرێن. چالاکییەکانی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووەم:*سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی‌یان کرد و له‌و سه‌ردانه‌دا، كه ئه‌رشه‌ك مانۆكیان، كونسوڵی گشتیی ئه‌رمینیا له هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ریان بوو، وەفدی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له لایه‌ن دایڤید بۆغۆسیان، به‌ڕێوبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی ئه‌رمینیا و ستافی مۆزه‌خانه‌كه‌وه پێشوازیان لێكرا.دواتر وەفده‌كه سه‌ردانی گه‌له‌ری نیشتمانی ئه‌رمینیایان كرد و له لایه‌ن خاتوو مارینا هاكۆبیان پێشوازییان لێكرا و به‌شه‌كانی گه‌له‌رییه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه و وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاری وه‌زاره‌تی به‌خشییه گه‌له‌رییه‌كه.*له درێژه‌ی چالاكییه‌كاندا، وەفدی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستنووسه كۆنه‌كانی ئه‌رمینیای كرد و له لایه‌ن ڤاهان گیڤۆندیان پێشوازیان لێكرا.دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی په‌یمانگه‌كه، شاره‌زا و كوردناسی ئه‌رمه‌نی د. گۆڕ، له سیمینارێكدا ورده‌كاری له باره‌ی پێنج ده‌ستنووسی كوردی پێشكه‌شكرد، كه به ئه‌لفابێتی ئه‌رمه‌نی نووسراونه‌ته‌وه و په‌یمانگه‌كه ساغیان ده‌كاته‌وه و وه‌رده‌گێڕدرێن بۆ زمانی ئینگلیزی.له‌و میانه‌یه‌دا، وێڕای ستایشكردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌یمانگه‌كه، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كی گشتیی له هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌ستنووسه‌كان و ساغكردنه‌وه‌یان.له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی دا، دوای ساغكردنه‌وه و وه‌رگێڕانی ده‌ستنووسه كوردییه‌كان، ئه‌ركی له چاپدانیان بگرێته ئه‌ستۆ.