کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی شارەوانی دوایین مۆڵەتی بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان دیاریكرد

.

08:59 PM - 09/08/2022

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەو خانووانەی بە شێوەی زیادەڕۆ دروست كراون، كۆتا وادە بۆ تاپۆكردنیان 9ی 9ی 2022ـە و پاش ئەو وادەیە خاوەنەكانیان لەو مافە یاسایییە بێبەش دەبن.   
وەزارەتی شارەوانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە: بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم ئەو خانووانەی بەشێوەی زیادەڕۆ لەپێش 31ی 12ی 2020 دروستكراون، بەپێی یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2021ی هەمواركراو تاپۆ دەكرێن، هەر خانوویەكیش لەپێش ئەو ڕۆژەوە بەشێوەی زیادەڕۆ دروست كرابن، رێكارەكانی تاپۆكردن دەیانگرێتەوە.  
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوا لە هاوڵاتییان دەكات بە زووترین كات داواكارییەك پێشكەشی یەكە ئیدارییەكان لە قەزا و ناحییەكان بكات، بۆ ئەوەی لەو دەرفەتە سوودمەند بن كە تەنیا مانگێكی ماوە، چونكە لەدوای ئەو 9ی ئەیلولەوە داواكاری لە هیچ كەسێك وەرناگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە