.
08:36 - 09/08/2022
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە د. عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق.
لەدیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و دۆخی ئەمڕۆی عیراق تاوتوێكرا و جەخت لە هەماهەنگی و زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانیی بۆ هەر هەنگاوێك دووپاتكردەوە كە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێككەوتن و سازان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخە نەخوازراوە و وتی، وڵات پێویستی بە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و رێككەوتنی نیشتمانییە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە باڵاكان. ئەركی هەموومانە كار بۆ داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر بكەین و خزمەتی زیاتری هاوڵاتییانمان بكەین.
لەبەرامبەردا د. عادل عەبدولمەھدی ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ و سیاسەتی دروستی یەكێتی كرد و وتی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژە بە سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك مام جەلال دەدات و ئەمەش ئەو سیاسەتە دروستەیە كە وڵات پێویستییەتی و ئەنجامی دڵخۆشكەری دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە