کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان لە كێبڕكێدان بۆ فابیان رۆیز

.

12:08 PM - 09/08/2022


بەرپرسانی هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە كێبڕكێیەكی بەهێزدا تا لە میركاتۆی هاوینەدا فابیان رۆیزی ئەستێرەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بهێننە ریزەكانیانەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی هەردوو یانەی ناوبراو گرنگیەكی زۆر بە تواناكانی رۆیز دەدەن و لەو باوەرەشدان ئەو یاریزانە بتوانێت لە ریزەكانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و لە داهاتووشدا هاوكاری سەرەكی یانەكەیان بێت بۆ بردنەوەی نازناوەكان رۆژنامەكانی ئیتاڵیاش لای خۆیانەوە بڵاویانكردۆتەوە : بەرپرسانی هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە جارێك لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی رۆیز گفتوگۆیان ئەنجامداوە ئەویش بە هیوای ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا بتوانن گرێبەستێكی لەگەڵدا ئیمزا بكەن بە تایبەتی لە كاتێكدا كە بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵ بەرپرسانی یانەی ناپۆلی ئامادەییان نیشانداوە لە بەرامبەر بڕی كەمتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تواناكانی ئەو یاریزانە تەمەن 26 ساڵەیان ببن 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە