کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رافائێل گێرێرۆ لەلایەن بەرپرسانی بەرشەلۆنەوە داواكراوە

.

12:04 PM - 09/08/2022


رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە چاویان بڕیوەتە تواناكانی رافائێل گێرێرۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی بوروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە لەهەوڵێكی زۆردان ناوبراو ببەنە ریزەكانیان سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی یانەی بلاوگرانا بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی دۆرتمۆند دەست پێ بكەن ئەویش تا بتوانن لە نزیك ترین كاتدا بۆندی گێرێرۆ بە سوودی یانەكەیان یەكلایی بكەنەوە و پێش سەرجەم یانەكانی تری ئەوروپا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە لەگەڵ بەڕێوە بەری كارەكانی ئەو یاریزانە پورتوگالییە گفتوگۆیان كردووە و هەردوولاش تا رادەیەك نزیكن لە گەیشتنە رێكەوتنی كۆتایی رافائێل گێرێرۆی تەمەن 28 ساڵ لە هاوینی 2016 ەوە لە ریزەكانی یانەی بوروسیادۆرتمۆند یاری دەكات و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا بۆندەكەی تا هاوینی 2023 بەردەوامی دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە