کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سانتۆس دوای دوو یەكسانبوون یەكەم بردنەوەی تۆماركرد

.

11:56 AM - 09/08/2022


دەچینە بەڕازیل و لە دوا رووبەروو بوونەوەی هەفتەی 21ی خولی یانەكانی ئەو ووڵاتە یانەی سانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی كۆریتیبا بۆوە لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن بەڵام سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش چۆن دەستی پێكرد هەرواش كۆتایی پێهات لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی سانتۆسی میوان دەست پێش خەربوون ولە دەقیقەی 47 یشدا گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنیان لە رێگەی مادسۆن فیرێراوە تۆماركرد سەرەرای ئەوەی لە دەقیقەی 57 دا     لیوناردۆ گامالهۆ دی سۆزا توانی ئەنجامەكە بۆ یانەی كۆریتیبا یەكسان بكاتەوە و یارییەكە بگەڕێنێتەوە خاڵی سەرەتا بەڵام لە دوا ساتەكانی یارییەكەدا بریان ئەنگۆلۆ توانی تۆڕی گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا بهەژێنێت و گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار بكات لە كۆتاییشدا یانەی سانتۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یانەی كۆریتیبای دووچاری شكست كرد و دوای دوو یەكسان بوونیش لە خولەكە توانی یەكەم بردنەوە تۆمار بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە