کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی هەواڵەكانی بۆ گواستنەوەی فۆنانا بەردەوامە

.

11:33 AM - 09/08/2022


رۆژنامەكانی بەریتانیا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی چێڵسی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ویسلی فۆنانای فەڕەنسی و بەرگریكاری بە توانای یانەی لیستەرسیتی بەردەوانە و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادەن بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی ناوبراو تەرخان بكەن سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی یانەی بلوز بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی لیستەر دەست پێ بكەنەوە ئەویش تا بتوانن لە نزیك ترین كاتدا بۆندی فۆنانا بە سوودی یانەكەیان یەكلایی بكەنەوە و پێش سەرجەم یانەكانی تری پریمەرلیگ گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی بلوز لەگەڵ بەڕێوە بەری كارەكانی ئەو یاریزانە گفتوگۆیان كردووە و یاریزانی فۆناناش لای خۆیەوە پێشوازی لە چوونی بۆ ریزەكانی ئەو یانەیە كردووە لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : هەرچەندە ئەركی یانەی چێڵسی لە كڕینی ئەو یاریزانەدا ئاسان نابێت بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ماوەی داهاتوودا بتوانن ئیدارەی لیستەر رازی بكەن بە فرۆشی ئەو بەرگریكارە تەمەن 21 ساڵە بە یانەكەیان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە