.
10:53 - 09/08/2022
هەرێمێكی تری ئۆكرانیا سەربەخۆی راگەیاند و لێپرسراوانی هەرێمەش تەئكید دەكەنەوە لەوەی چوونەتەوە پاڵ روسیا و لەگەڵ ئەو وڵاتە یەكیان گرتووەتەوە.
ڤلادیمیر رۆگۆڤ سەرۆكی هەرێمی زابوروژیای ئۆكرانیا لە راگەیاندراوێكدا سەربەخۆی هەرێمەكەی و جیابوونەوەی لە ئۆكرانیا راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، هەرێمەكە چووەتە پاڵ روسیا و چی تر زابوروژیا بەشێك دەبێت لە روسیا، لەو چوارچێوەیەشدا سەرجەم یاساكانی روسیا لە نێو هەرێمەكەدا جێبەجێ دەكرێن.
هەروەها ڤلادیمیر رۆگۆڤ داواشی لە كیێڤ كردووە، هەوڵی تۆڵە سەندنەوە لە هاووڵاتیانیانی زابوروژیا نەدات و رێز لە بڕیاری سەربەخۆییەكە بگرێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە