کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاگرێكی گەورە دارستانەكانی بۆسنەی گرتۆتەوە

.

08:37 PM - 08/08/2022

ئاگرێكی گەورە دارستانەكانی بۆسنەی گرتۆتەوە

ئاگرێكی گەورە دارستانەكانی ناوچەی ترێبینی وڵاتی بۆسنەی گرتۆتەوە و مەترسی لەسەر ناوچەكانی نیشتەجێبوون لەو سنوورە دروستكردووە.
 بەپێی هەواڵی سەرچاوەكانی بۆسنە، ئاگرەكە ڕووبەری پەنجا و چوار كیلۆمەتری گرتۆتەوە و بای بەهێز و كەش و هەوای ناوچەكە كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەی سەختتر كردووە، لە سەرەتای كەوتنەوەی ئاگرەكەوە تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی بۆسنە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ كۆنترۆڵكردنی و هاوكات حكومەتی بۆسنە داوای هاوكاری لە سڕبیای دراوسێی كردووە تاوكوو فڕۆكەكانی تایبەت بە ئاگركوژێنەوە و تیمەكانی بەرگری فریاكەوتن ڕەوانەی بۆسنە بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە