کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەگەرمیان كارئاسانی بۆ توشبووانی تالاسیما دەكرێت

.

07:58 PM - 08/08/2022

لەگەرمیان كارئاسانی بۆ توشبووانی تالاسیما دەكرێت
بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی تووشبووانی نەخۆشی تالاسیما، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی گەرمیان بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، رێكاری پێویست دەگرنەبەر بۆ كارئاسانی بۆ توشبووانی تالاسیما تاوەكو ئەو تووشببوانە بۆ وەرگرتنی خوێن روو لەسلێمانی نەكەن.
دەرون عومەر بەڕێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی گەرمیان ڕایگەیاند بۆ خزمەتی زیاتری تووشبوانی تالاسیما بەهەماهەنگی شارەوانی گەرمیان و نەخشەدانان داوایانكردووە پارچە زەوی بۆ ئەو تووشبوانە و كورتە باڵاكانیش  دابین بكرێت، راشیگەیاند هەموو مامەڵەكانیان بۆ ئەو مەبەستە تەواوبووە و چاوەڕێی دیاری كردنی جێگەی پارچە زەوییەكانن تاوەكو بدرێتە بەڵێندەرو پرۆژەكە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە