.
07:45 - 08/08/2022
دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا توانرا لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر نۆ تۆمەتبار دەستگیربكرێن، دۆسیەكەیان خرایە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە و دوای چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەكان و دانپێدانانی تاوانباران بەتاوانەكانیاندا سەرەنجام لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك-گەرمیان سزا دران، لای خۆیەوە عوسمان عەبدولكەریم وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند لە شەش مانگدا 65 كەس و زیاتر لە چوار كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە