کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی مەڵبەندی6ی سۆران سەردانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكات

.

07:36 PM - 08/08/2022


بەمەبەستی پیرۆزبایی 46 ساڵیادی دامەزراندنیانەوە، وەفدێكی باڵای مەڵبەندی سۆران سەردانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانیان كرد و لەلایەن لێپرسراوی مەڵبەند و ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژكاری و چاودێری پارتی سۆسیال دیموكرات پێشوازی گەرمیان لێكرا.
لە دیدارێكدا زوبێر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران پەیامی پیرۆزبایی مەڵبەند و یەكێتیی بە بۆنەی (46)ساڵەی دامەزراندنی پارتەكەیان پێ راگەیاندن، ئاماژەی بەوەشكرد لە شۆڕشی نوێدا پارتی سۆسیال دیموكرات خاوەن مێژوویەكی گرنگ و پڕشنگدارە لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلەكەمان، هەروەك تەئكید لە پەیوەندی دێرینی نێوان هەردوولا كرایەوە. راشیگەیاند كە یەكێتی وەك هەمیشە لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان لە سەر بنەمای لێكتێگەیشتن، لە هەوڵ و كۆشش و هەنگاوە نیشتمانییەكانی بەردەوام دەبێت و لەو چوارچێوەیەشدا درێژە پێدەری سیاسەتی حەكیمانەی (سەرۆك مام جەلال)دەبن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە