.
07:15 - 08/08/2022
لەسەر ئەركی قوباد تاڵەبانی پرۆژەی چارەسەر و نەشتەرگەری بۆ مناڵانی خێزانی كەمدەرامەت راگەیەندرا كە كێشەی ئاڵۆزی گورچیلە و میزەڕۆیان هەیە.
بۆ ئەو مەبەستەش لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە،كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ راگەیاندنی پڕۆژەی چارەسەر و نەشتەرگەری تایبەت بۆ ئەو مناڵانەی لەخێزانی كەمدەرامەتن و كێشەی ئاڵۆزی گورچیلە و میزەڕۆیان هەیە خرایەروو.
لە كۆنگرەكە تەئكید كرایەوە پڕۆژەكە لەلایەن پزیشكی شارەزای ئیسپانی و كوردستانی و نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخەوە ئەنجامدەدرێت و تێچووەكانی لەلایەن قوباد تاڵەبانیەوە دابینكراوە.
بەوتەی پزیشكان ئەم جۆرە چارەسەرە پێویست بوو نەخۆشەكان ببرێنە دەرەوەی وڵات، بەڵام لەم پڕۆژەیەدا دكتۆری شارەزای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی دەهێنرێت و ئەو ئەركە داراییە قورسە لە سەر خێزانەكان ناهێڵدرێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە