کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێ‌ شەممە مووچەی پەروەردەو چەند شوێنێكی تر دابەشدەكرێت

.

04:07 PM - 08/08/2022


وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان فەرمانی بە بانكەكان كردوە، سبەینێ سێشەممە مووچەی ئەمڕۆ و سبەینێش دابەشبكەن.   
سەرچاوەیەك لە گەنجینەی یەكی سلێمانی رایگەیاندوە، وەزارەتی دارایی فەرمانی كردووە، رۆژی سێ شەممە جگە لەوەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت، بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچەی سێ شوێنی دیكەش دابەش بكرێت و دوانەخرێت بۆ ڕۆژانی دواتر.
بە گوێرەی خشتەكەش رۆژی سێ‌ شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە، كارو كاروباری كۆمەلایەتی، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ دووشەممە بەبۆنەی ڕۆژی عاشورا لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە بۆیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش نەكرا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە