کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان تواناكانی ئەستێرەیەكی لە دەسپێكی كاڵچۆ لەدەستدەدات

.

11:09 AM - 08/08/2022

میلان تواناكانی ئەستێرەیەكی لە دەسپێكی كاڵچۆ لەدەستدەدات
بەهۆی پێكانەوە گومان دەكرێت  لەبەشداری كردنی  سا ندرۆ   تۆ نالی   ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لەیەكەم یاری ئەو یانەیە لە دەسپێكی یارییەكانی خولی یانەكانی ئەو ووڵاتە   ئەو یاریزانە ئیتاڵییە لە یاری دۆستانەی یانەكەی بەرامبەر بە یانەی   ڤی چێنزا   كە وەك ئامادەكاری بۆ ركابەرییەكانی ئەم وەرزەی كاڵچۆ ئەنجامیاندابوو   دووچاری پێكان هاتووە   لای خۆشیەوە تۆڕی هەواڵی سپۆرت ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەكردووە : یاریزانی ناوبراو لەو یارییەدا خلیسكاوە و دواتر دەستی خستۆتە سەر قاچی چەپی و بە بێ گوێدانە رێنماییەكانی دەستەی پزیشكی یانەكە راستەوخۆ یاریگای جێهێشتووە و رووی لە ژووری خۆگۆرینی یاریزانان كردووە   سپۆرت ئیتاڵیا ئاماژەی بە پێكانەكەی تۆنالی كردووە و رایگەیاندووە كە لە ماسولكەكانی رانیدا دووچاری پێكان هاتووە و لانی كەم ئەو یاریزانە بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و بەمەش لە یارییەكانی دەسپێكی رۆسۆ نێری لە كاڵچۆ دووردەكەوێـتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە