کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیڤیلیە لەگەڵ ئیسكۆ گەیشتە رێككەوتن

.

11:08 AM - 08/08/2022

سیڤیلیە لەگەڵ ئیسكۆ گەیشتە رێككەوتن
ئیس كۆی   یاریزانی ئیسپانی دوای نۆ وەرز یاری كردن لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید و بەدەستهێنانی چەندین ئەنجام و دەستكەوت   سەرئەنجام بەرەسمی ریزی ئەو یانەیەی بەجێهێشت و لەگەڵ یانەی  سیڤیلیە  گەیشتە رێككەوتن  ئەمەش دوای ئەوەی لەماوەی بۆندەكەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید كۆتایی هات و لەنوێكردنەوەشی نەگەیشتنە رێككەوتن    كە لەساڵی 2013ەوە لەریزی ئەو یانەیە و تائێستا لە 353 یاریدا بەشداربووە و توانیویەتی 53 گۆڵ تۆماربكات   لەمباریەوە یانەی سیڤیلیە بەرەسمی ئاشكرایكردووە كە لەگەڵ ئیسكۆ گەیشتونەتە رێككەوتن و بریارە سبەینێ پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجام بدرێت   ئەگەر لەرووی تەندروستیی و پێكانەوە هیچ كێشەیەكی نەبێت ئەوا بۆ ماوەی دوو وەرز بۆندی لەگەڵ ئیمزا دەكرێت و سالانەش یەك ملیۆن یۆرۆی وەك موچە پێدەدرێت   ئەمەش لەكاتێكدایە هەریەك لەیانەكانی ریاڵ   بی تیس  و رۆما و   گالاتە سەرای گرنگیان بەیاریزانی ناوبراو دەدا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە