کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو یەكەم سەركەوتنی تۆماركرد

.

11:06 - 08/08/2022

مان سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو یەكەم سەركەوتنی تۆماركرد
یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا كۆتاییهات و یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو یەكەم سەركەوتنی تۆماركرد  كاتێك لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی  وێستهام  یونایتد بووەوە   لەسەرەتای یاری یانەی  مان سیتی  بەئاستێكی بەرز دەركەوت و باڵادەستبوو  لەدەقیقەی 36 ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن و  ئیر لینگ  هالا ندیش  لەجێبەجێكردنی سەركەوتوو بوو   گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە تەواو بوو   لەگێمی دووەم یاریزانانی مان سیتی درێژەیان بەئاستە بەرزەكەیاندا و  هالاندیش  لەتۆمار كردنی دووەم گۆڵ لەدەستپێكی وەرزی نوێ و خولی نوێ تۆمار بكات كە لەدەقیقەی 65 یانەكەی كردە خاوەن گۆڵی دووەم   لەدوای ئەو گۆڵەش ئەنجامەكە هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات   لەكۆتایدا یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردوی پریمەرلیگ یارییەكەی بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە و سێ خاڵی بەدەستهێنا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە