.
11:05 - 08/08/2022
مانچستەر یونایتد لەیەكەم هەنگاویدا لەپریمەرلیگ سەركەوتوو نەبوو
لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرادا یانەی مانچستەر یونایتد لەیاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری یانەی برایتۆنی كرد لەسەرەتای یارییەوە یاریزانانی برایتۆن بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و لەدەقیقەی 30 و لەرێگەی با سكال گرۆز بوونە خاوەن گۆڵی پێشكەوتن لەدوای نۆ دەقیقە و هەر ئەو یاریزانە گۆڵی دووەمی خۆی تۆمار كرد و گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە تەواو بوو لەگێمی دووەم تین هاگی راهێنەر چەند گۆرانكارییەكی كرد بەتایبەت كریستیانۆ رۆناڵدۆی خستە نێو یاریگا بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامەكە بەسودیان بگۆرن لەدەقیقەی 68 و بەهۆی ئەو گوشارەی دروستیان كردبوو ئە لێكس ماك ئا لیس تیری یاریزانی برایتۆن بەهەڵە گۆڵێكی لەخۆیان تۆماركرد لەدوای ئەو گۆڵەش ئەنجامەكە هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات لەكۆتایدا یانەی مانچستەر یونایتد یارییەكەی بەئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر دوو گۆڵ بەیانەی برایتۆن دۆڕاند
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە