کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی ی.ن.ك پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان كرد

.

10:52 AM - 08/08/2022

بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە شۆڕشی نوێ و پێگەیەکی گرنگی هەبووە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان دەکەینەوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافە دەستووریی و نەتەوەییەکانمان.

هەر شاد و سەرفراز بن

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
 سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٨ی ئابی ٢٠٢٢

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە