کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان كرد

.

09:55 AM - 08/08/2022

کاک محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی یادی 46 ەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لەخەباتی سیاسی دا.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەوێستگە جیاکانی خەباتیدا رۆڵێکی نیشتمانیانەی نواندووە و چەندین رۆڵەی خۆی کردۆتە قوربانی رزگاری کوردستان و داکۆکیکردن لەمافە ڕەواکانی.

بۆ حزبە تێکۆشەرەکەتان دەخوازین بەهەمان گوڕوتینی ساتی دامەزراندنییەوە بەردەوام بێ و کاربکات بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد بەتایبەت لەمەسەلە چارەنوسسازەکاندا و بەشێک بێت لەهەوڵەکانی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و دۆخە چەقبەستوەکان و کاربکات بۆ بەدیهێنانی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە