.
08:50 PM - 07/08/2022
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەمەبەستی ئاسانکاری و کەمکردنەوەی رۆتین لە دامەزراوەکانیدا، لە ڕێگەی سیستمی ئەلیکترۆنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش لەڕێگەی خولێکی بەڕێوەبردنی ویندۆز سێرڤەر، توانای فەرمانبەران لەم بوارە زیاتر بەرزدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی (2022/8/7) بە ئامادەبونی (د. تونا نجف محمد خان) بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی، لە ڕێوڕەسمێکدا کۆتایی بە خولێکی پێشکەوتوی بەڕێوەبردنی ویندۆز سێرڤەر هات کە بۆ ماوەی دو هەفتە لەلایەن پەیمانگەی (الماجد) بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیاو زانیاری/ بەشی نێت ۆرک سازکرابو و تیایدا بڕوانامە بەسەر بەشداربوان دابەشکرا.
لە وتەیەکدا وێڕای دەستخۆشی بۆ ڕێکخەرانی خولەکە، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی ڕایگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زۆرترین خزمەتگوزاری بە شێوەی ئەلیکترۆنی پێشکەش بە چین و توێژەکانی سەر بە وەزارەت دەکات، لەو چوارچێوەیەدا هەریەک لە سیستمە ئەلیکترۆنییەکانی (یەکسانکردنی بڕوانامەکان، زانکۆلاین، بەدواداچونی بەڵگەنامەکان، سەرچاوە مرۆییەکان، سێنتەرەکانی زمان، خوێندنی تایبەت، دارایی، نێردراوان و زانیاری خوێندکاران) لە دیارترین ئەو سیستەمانەن کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشکەشی خوازیارانی دەکات و لەڕێگەیەوە ئاسانکاری پێشکەش دەکات و بۆتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە دامەزراوەکاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە