کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دامەزراوەی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم داوای پاراستنی وێستگە ئەتۆمییەكانی ئۆكرانیا دەكات

.

07:53 PM - 07/08/2022


رافائێل گەڕوسی سەرۆكی دامەزراوەی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، نیگەرانی خۆی لەبارەی تەقەكردن و ئاڵۆزییەكانی وێستگەی ئەتۆمی زاپرۆژیا لە باشووری ئۆكرانیا راگەیاند. هەر لەو چوارچێوەیەدا، رافائێل گەڕوسی، لایەنە ناكۆكەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە روودانی كارەساتی گەورەی ئەتۆمی ئاگاداركردەوە،داواشی لە روسیا و ئۆكرانیاكرد، ئاڵۆزییە سەربازییەكانیان لە وێستگە ئەتۆمییەكان دوور بخەنەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، وێستگەی ئەتۆمی زاپرۆژیا لە باشووری ئۆكرانیا، لەلایەن زانا و پسپۆڕانی ئۆكرانیاوە بەڕێوە دەبرێت ،بەڵام هێزە سەربازییەكانی روسیا، دوای دروستبوونی ناكۆكییەكانیان لەگەڵ ئۆكرانیا، ئەو وێستگە ئەتۆمییەیان كۆنترۆڵكرد. هەروەها سەبارەت بە تەقەكردن لە وێستگە ئەتۆمییەكە هەردوو وڵات، یەكتر تۆمەتبار دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە