کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوی مەڵبەندی دراساتی گشتی، پێشوازیکرد لە سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)

.

06:11 PM - 07/08/2022

سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و ئەرکی گرنگی ئەم مەڵبەندە دوپاتکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی (2022/8/7) د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی (ی.ن.ک) لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد وەفدێکی سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەسەرۆکایەتی فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی و جێگر و بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی.

لە دیدارێکدا وێڕای پیرۆزبای، سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پشتیوانی و پاڵپشتی خۆیان بۆ لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی دیراساتی گشتی دوپاتکردەوەو بەڵێنیاندا بۆ سەرخستنی کاری ئەم مەڵبەندە هاوکارو هەماهەنگ بن، لەلایەن خۆشیەوە د. یوسف گۆران دوای بەخێرهێنان، بەڵێنی دوپاتکردەوە مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتی نیشتمانی کوردستان ببێت بە ناوەندێك بۆ زیاتر خزمەتكردن بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵک.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە