کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لەفرۆشتنی دوو یاریزان پەشیمان بووەتەوە

.

12:09 PM - 07/08/2022

ریاڵ مەدرید لەفرۆشتنی دوو یاریزان پەشیمان بووەتەوە
یانەی ریاڵ مەدرید لەفرۆشتنی دوو یاریزان پەشیمان بۆتەوەو هۆكارەكەشی بۆ كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر دەگەرێتەوەو تەنیا ئەگەر بۆندێكی گرانبەهایان پێشكەش بكرێت ئەو كاتە دەستبەرداریان دەبێت، هەرچەندە بریاربوو لەمیركاتۆی هاوینە یانەكە دەستبەرداری هەریەك لە  ماركۆ  ئەسینسیۆ  و دانی سیپایۆس ببێت، بەڵام ئیدارەی یانەی شاهانە لەو بریارە پەشیمان بۆتەوەو هۆكارەكەشی بۆ ئەنچلیۆتی دەگەرێننەوە كە داوای كردووە بۆ وەرزی داهاتوو هەردوو یاریزان لەریزی تیپەكەی بهێڵدرێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە یانەی میلان هەوڵێكی زۆریدا ئەسین سیۆ بگوازێتەوە و بۆندی لەگەڵ ئیمزا بكات، ئێستاش مەرجی ئەوەیان بۆ یانە ئیتاڵییەكە داناوە تەنیا ئەگەر بری 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ بۆندی ئەو یاریزانە تەرخان بكات ئینجا دەستبەرداری دەبن، بەڵام میلان ئامادەنییە بەو برە پارەیە بدات و داوای لە ئەسین سیۆ كردووە تا میركاتۆی زستانە چاوەڕوان بكات و ئەو كاتە بەشێوەیەكی سەربەست بۆندی لەگەڵ ئیمزا دەكەن، كە ماوەی بۆندی یاریزانی ناوبراو لەساڵی داهاتوو تەواو دەبێت، بەڵام ئەسین سیۆ هەوڵدەدات لەمیركاتۆی هاوینە ریزی ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت و روو لەیانەیەك بكات لەپێكهاتەی سەرەكی بێت، تا بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بانگهێشتبكرێتەوە بۆ دوا یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە