کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆما بەڕەسمی بۆندی لەگەڵ فیناڵدۆم ئیمزا كرد

.

12:07 PM - 07/08/2022

رۆما بەڕەسمی بۆندی لەگەڵ فیناڵدۆم ئیمزا كرد
یانەی رۆما بەرەسمی گەیشتنە رێككەوتنی لەگەڵ  جۆر جینیۆ  فینا ڵدۆم-ی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان راگەیاند، لەمبارەیەوە ئیدارەی یانەی ناوبراو ئاشكرایكردووە بۆندی  فینا ڵدۆم  تەنیا بۆ یەك وەرزە (2022-2023)یە و بەشێوەی خواستن روو لەو یانەیە دەكات كە لەسەر داوای مۆری نهۆی  راهێنەر گواستراوەتەوەو پێشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجامدراوە، هەروەها بریارە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە لەیارییەكی دۆستانەی یانەی رۆما بەرامبەر یانەی شا ختار دۆنی تسك  بەشدار بێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كریستۆڤ  گال تیەی  راهێنەری نوێی یانەی پاریس سان جێرمان یاریزانی ناوبراوی لەپلانی خۆی دوورخستەوەو هەر زوو داوای دەستبەرداربوونی كرد، جێگەی باسە فینا ڵدۆم وەرزی رابردوو پەیوەندی بەیانەی پاریس سان جێرمان-ەوە كردووەو لە 38 یاریدا بەشداری كردووەو توانیویەتی سێ گۆڵیش تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە