کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆگبا بۆ مۆندیال دەگەڕێتەوە نێو یاریگا

.

12:05 PM - 07/08/2022

پۆگبا بۆ مۆندیال دەگەڕێتەوە نێو یاریگا
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەوروپا ئاشكرایانكردووە پۆڵ پۆگبای یاریزانی نوێی یانەی یۆڤانتۆس گەراوەتەوە فەرەنساو لەو وڵاتە چارەسەر بۆ پێكانەكەی وەردەگرێت، كە ماوەیەك لەوبەر لەبەستەرەكانی ئەژنۆی دووچاری پێكان بووەو بەهۆیەوە یانەی ناوبراو سەرەتا ئاشكرایكرد كە تا كۆتایی ئەمساڵ ناگەرێتەوە نێو یاریگا، بەڵام دوای ئەوەی سەردانی وڵاتەكەی كردووەو ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكێكی تایبەت چارەسەر وەردەگرێت، بەشێوەیەك چارەسەری بۆ دەكرێت كە لەماوەی پێنج هەفتەی داهاتوودا بەتەواوی لەپێكانەكە چاك دەبێتەوەو پێویستی بەنەشتەرگەری نابێت، بۆیە ئیداری یانەی یۆڤانتۆس پێیوایە لەرۆژی 11ی مانگی داهاتوو دەتوانێت بگەرێتەوە نێو یاریگاو یاری بكات، كە لەو كاتە هەفتەی 6ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا بەرێوەدەچێت، هەروەها رۆژنامەی  توتو  سپۆرت بڵاویكردۆتەوە یەكەم یاریی  پۆگبا  بەرامبەر یانەی  سالیر نیتانا  دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە