کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فۆڵهام بەرامبەر لیڤەرپوڵ یەكسانبوو

.

12:02 PM - 07/08/2022

فۆڵهام بەرامبەر لیڤەرپوڵ یەكسانبوو
لەدووەم یاری هەفتەی یەكەمی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرادا، یانەی  فۆ ڵهام رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوڵ بووەوە، لەسەرەتای یارییەوە یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا، لەگێمی یەكەم یانەی  فۆ ڵهام  باشتر  دەركەوت و توانی ئەو گێمە بەبێ گۆڵێكی بێ بەرامبەر تەواو بكات ،گۆڵەكەش  ئەلك سەندەر   میترۆ ڤیچ لەدەقیقەی 32 تۆماریكرد، لەگێمی دووەم سەرەتا یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵ باڵادەستبوون و توانیان هاوسەنگی بۆ یاری بگەرێننەوە كە لەدەقیقەی 64  داروین   نونێز   گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد، لەبەرامبەردا یانەی   فۆڵهام   ئاستی یارییەكەی گۆری و لەدەقیقەی 72 ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن و   ئەلك سەندەر   میترۆ ڤیچ -یش لەجێبەجێكردنی سەركەوتوو بوو، جارێكی تر یانەی  لیڤەرپوڵ  ئاستی یارییەكەی بەسودی خۆی گۆری و لەدەقیقەی 81 بۆ جاری دووەم ئەنجامەكەیان هاوسەنگكردەوە، دوای ئەوەی محەمەد سەڵاح گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد، سەرئەنجام یارییەكە بەیەكسانبوون و بەئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەرلادوو كۆتاییهات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە