کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەسەن دانایی فەڕ: شەڕی گروپە چەكدارییەكان لە عێراق كۆتایی هاتووە

.

09:40 PM - 06/08/2022

حەسەن دانایی فەڕ: شەڕی گروپە چەكدارییەكان لە عێراق كۆتایی هاتووە
 حەسەن دانایی فەڕ، باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە عێراق، سەبارەت بە ئاڵۆزییە سیاسییەكانی عیراق، رایگەیاند: سەردەمی پێكدادانی سەربازیی و شەڕی گروپە چەكدارییەكان لە عێراق كۆتایی هاتووە، وتیشی: ئەو كێشە سیاسییانەی لەنێوان لایەنە عیراقییەكاندا هاتووەتە ئاراوە، پێویستە لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكرێن چونكە تاكە رێگەی گەیشتن بە چارەسەر گفتوگۆیە. ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر گروپە تووندڕەوەكان لە هاوكێشە سیاسییەكان دووربخرێنەوە و پێداچوونەوەیەكی ژیرانە و بەدواداچوون بۆ بڕیارەكان بكرێت، كێشە سیاسییەكان چارەسەر دەبن. حەسەن دانایی فەڕ، باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە عێراق، باسی لەوەش كرد: ئێران لە ڕێگەی پەیوەندییەكانی خۆیەوە، خوازیارە رۆڵ ببینێت لە رەخساندنی زەمینە بۆ دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان. ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئێران لەناو شیعەكانی عیراق و هەموو حزب و نەتەوەكانی ئەو وڵاتەدا، پەیوەندییەكانی باشی هەیە. بۆیە ئێران دەتوانێت رۆڵێكی ئەرێنی بگێڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە