کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرمانبەرانی گرێبەست: هەواڵێكی نەوەی نوێ و كەناڵی ئێن ئاڕتی ڕەت دەكەینەوە

.

06:44 PM - 06/08/2022

فەرمانبەرانی گرێبەست: هەواڵێكی نەوەی نوێ و كەناڵی ئێن ئاڕتی ڕەت دەكەینەوە
 فەرمانبەرانی گرێبەست، راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوەو تیایدا هەواڵێكی نەوەی نوێ و كەناڵی ئێن ئاڕتی-یان رەتكردنەوە، ئاماژە بەوەشكراوە، خۆپیشاندانێك لەلایەن نەوەی نوێ لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم ڕێكخرا، لە لایەن كەناڵی رەسمی ئەو حزبەشەوە ئەوە ڕاگەیەندراوە كە فەرمانبەرانی گرێبەست بەڵێنی پشتیوانی و بەشداریكردنیان دابوو لەم خۆپیشاندانە، دەشڵێت: وەك دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەكەنەوە و ڕایدەگەیەنن سەرەڕای ئەوەی پشتیوانی داوای ڕەوای سەرجەم چین و توێژەكانین بەڵام بەهیچ جۆرێك بەشداریان لەو خۆپیشاندانە نەكردو نایانەوێت دۆسێیكەیان تێكەڵی ململانێی حزبی بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە