کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم: داهاتی گومرگ بۆ 1.691 ترلیۆن دینار زیادیكردووە

.

05:26 PM - 06/08/2022

حكومەتی هەرێم: داهاتی گومرگ بۆ 1.691 ترلیۆن دینار زیادیكردووە
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چاكسازییەكان كاریگەری زۆری لەسەر كەمكردنەوەی خەرجییەكان و زیادكردنی داهاتەكان هەبووەو لە شەش ساڵدای رابردوودا داهاتی باج و گومرگ چەند بەرامبەر زیادیانكردووە.
بەپێی داتاكانی وەزارەتی دارایی داهاتی گومرگ لە ساڵی 2016دا  563 ترلیۆن دینار بووە، بەڵام لەساڵی 2021دا بۆ یەك ترلیۆن و 691 ملیار دینار زیادیكردووە، لە6 مانگی یەكەمی 2022شدا 848 ملیار دینار بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكارەكانی زیادبوونی داهاتی گومرگی بۆ ئازادكردنی كاری بازرگانی و تڕانزێت، نەهێشتنی قۆرخكاری، بەئەلیكترۆنیكردنی سیستمی گومرگ و كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری گومرگ، گەڕاندۆتەوە.
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستۆتەڕوو، زیادبوونی داهاتی باجیش كە هیچ گۆڕانكاریەك لە بڕەكەیدا نەكراوە، لە ساڵی 2016دا 179 ملیار دینار بووە، بەڵام لەساڵی 2021دا بۆ 796 ملیار دینار بەرزبۆتەوەو لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا نزیكەی 419 ملیار دینار بووە، هۆكارەكەشی بۆ هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونە نایاساییەكان، میكانیزمی نوێ بۆ رێگریكردن لەپێدانی باج و دەركردنی رێنمایی و دیاریكردنی سزا گەراندۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە