کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكخراویی لێبوردنی نێودەوڵەتی چەند راستییەك لەسەر سوپای ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

.

01:57 PM - 06/08/2022

رێكخراویی لێبوردنی نێودەوڵەتی چەند راستییەك لەسەر سوپای ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

رێكخراویی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا چەند راستییەك لەسەر سوپای ئۆكرانیا ئاشكرادەكات كە بەخواستی وڵاتانی رۆژئاوا نییە و دەزگاكانی رۆژئاوا پەردەپۆشی دەكەن، لەوبارەیەوە ئەجامۆ بەرەكە یاساناسی ئەمریكایی لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە چەند رۆژی رابردوو رێكخراویی لێبوردنی نێودەوڵەتی كۆمەڵێك زانیاری لەسەر سوپای ئۆكرانیا ئاشكراكردووە كە لە جەنگیدا لەگەڵ سوپای روسیا ئەنجامیداوە، بەپێی راپۆرتەكە سوپای ئۆكرانیا لەو جەنگەدا هاووڵاتیانی مەدەنی وەك قەڵغانی مرۆیی بەكارهێناوە ، هەروەها لەرێی بڵاوەپێكردنی چەك و كەرەستە سەربازییەكان لەناو خوێندنگە و نەخۆشخانە و شوێنە مەدەنییەكاندا رێكار و بنەماكانی جەنگی پێشێلكردووە ، كە ئەوەش بۆتەهۆی ئەوەی لەكاتی هێرش و كردەوە سەربازییەكاندا زیانێكی زۆر بەر هاووڵاتیان و ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانە بكەوێت، ئەجامۆ بەرەكە لە تویتەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە كە دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكەی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رەخنەی لە رێكخراوە گرتووە و ئاماژەی بەوەداوە كە راپۆرتی رێكخراوەكە لە ژێر كاریگەریی پڕوپاگەندەكانی كرملیندا دەركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە