کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاستی ئاوی دەربەندیخان بۆ لەسەدا 40 دابەزیوە

.

06:46 PM - 05/08/2022

ئاستی ئاوی دەربەندیخان بۆ لەسەدا 40 دابەزیوە

سەرەڕای كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ نزیكەی لەسەدا 40 ی كۆی گشتی ئاستی ئاوی بەنداوەكە ، چەند ڕۆژێكە داهاتی ئاو زیادی كردووە ، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ بەردانەوەی ئاو لە دیوی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ، لەوبارەیەوە سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان راگەیاند پلانێكیان داناوە بۆ هاوسەنگی لە بڕی بەردانەوە و كۆكردنەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان، دڵنیایشیدا لەوەی كە ئاو بۆ پێویستی هاووڵاتیان زامن كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە