کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا سەربازی وڵاتەكەی رەوانەی عیراق دەكاتەوە

.

05:54 PM - 05/08/2022

ئەمریكا سەربازی وڵاتەكەی رەوانەی عیراق دەكاتەوە

ئەمریكا 300 سەرباز رەوانەی عیراق دەكات و ئەركی ئەو سەربازانەش پاراستنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت.
لەو بارەیەوە میدیای ئەمریكا بڵاویكردەوە، 300 سەرباز لە یەكەی تۆپهاوێژی 163 لە سەربازگەی  ئیڤانسڤیل رەوانەی عیراق دەكرێن، ئەوەش یەكەمجارە لە دوای ساڵی 2008ەوە هێزەكانی گاردی نیشتمانی ئەمریكا روو لە عیراق دەكەنەوە.
فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكاش رایانگەیاندووە، سەربازەكان چەند مانگێكە سەبارەت بە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەیان لە عیراق مەشق و راهێنان دەكەن، بەڵام ماوەی مانەوە و شوێنی جێگیربوونیان لەعیراق لەبەر هۆكاری ئەمنی ئاشكرا ناكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە