کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران دەستگیركردنی تۆڕێكی تیرۆریستانی داعشی راگەیاند

.

05:52 PM - 05/08/2022

ئێران دەستگیركردنی تۆڕێكی تیرۆریستانی داعشی راگەیاند   

وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، پیلانێكی تیرۆریستانی داعشیان پووچەڵكردۆتەوە كە بەنیازبوون كردەوەی تیرۆریستی لە ناو خاكی كۆماری ئیسلامی ئەنجام بدەن، بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە هێزە ئەمنییەكان توانیویانە، لە چەند رۆژی رابردوودا، 10 ئەندامی داعش دەستگیر بكەن، كە دزەیان كردبووە ناو خاكی ئێران بۆ بە ئامانجگرتنی رێوڕەسمەكانی ماتەمینی بە بۆنەی مانگی موحەڕەم.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزە ئەمنییەكان، دوای چاودێریكردنی دزەكردنی تیرۆریستەكان بۆ ناو ئێران، لە ناوچەكانی رۆژئاوا و باشووری ئەو وڵاتەوە تیرۆریستەكانیان دەستگیركردووە، هەروەها دەستیان بەسەر سەرجەم كەرەستە و تەقەمەنی و ئامێرەكانی پەیوەندی و چەكەكانی ئەو تیرۆریستانەی داعشدا گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە