.
03:30 - 05/08/2022
تەرمی هێمن حەمە كەریم لە گۆڕستانی غەریبانی هەڵەبجە بەخاك سپێردرا
تەرمی هونەرمەندی شێوەكار هێمن حەمە كەریم لە وڵاتی ئەڵمانیاوە گەیشتەوە شاری هەڵەبجە و لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان ، تەرمی كۆچكردوو لە گۆڕستانی غەریبان بەخاك سپێدرا، لەوبارەیەوە سۆران حەمە عەلی ئامۆزای كۆچكردوو رایگەیاند هێمن هەفتەیەك بەر لە گیان لەدەستدانی مافی مانەوەی لە ئەڵمانیا وەرگرتبوو و بڕیاربوو مانگی 9ی ئەم ساڵ بە سەردانی بگەڕێتەوە هەڵەبجە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە