.
11:33 - 05/08/2022
چێڵسی بەرەسمی بۆندی ئەزبیلیكویتای نوێكردەوە
یانەی چێڵسی كۆتایی بەهەوڵی هەموو ئەو یانانە هێنا كە گرنگیان بە سیزار ئەزبیلیكویتای یاریزانی یانەكەی دەدا و بەرەسمی مانەوەی لەریزی یانەكەی راگەیاند لەمیركاتۆی هاوینە یاریزانی ناوبراو ببوە جێگەی سەرەنجی چەند یانەیەك بەتایبەت یانەی بەرشەلۆنە و تا دوا سات هەوڵی دەستەبەركردنی تواناو لێهاتووی ئەو یاریزانەی دەدا بەتایبەت كە لەبۆندەكەی لەگەڵ یانەكەی كۆتایی هاتبوو بەڵام لەدوا ساتدا ئیدارەی یانەی چێڵسی لەگەڵ ئەزبیلیكویتا گەیشتە رێككەوتن و گرێبەستەكەی بۆ ماوەی دوو ساڵی تر و تا 2024 نوێكردەوە كە لەساڵی 2012ەوە پەیوەندی بەو یانەیەوە كردووەو لەو ماوەیە لە 476 یاریدا بەشداربووە ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بەهۆی ئەو یاریزانەوە كێشە لەنێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و چێڵسی دروست بوو
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە