کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان بەڕەسمی بۆندی لەگەڵ ریناتۆ سانچێز ئیمزاكرد

.

11:01 AM - 05/08/2022

پاریس سان جێرمان بەڕەسمی بۆندی لەگەڵ ریناتۆ سانچێز ئیمزاكرد
دوای هەوڵ و گفتوگۆیەكی زۆر سەرئەنجام بەیانەی پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی یانەكانی فەرەنسا  لەگەڵ  ریناتۆ   سانچێزی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی  لیل گەیشتە رێككەوتن و بەرەسمی بۆندی لەگەڵ ئیمزا كرد  .
دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە بەسەركەوتوویی پشكنینی پزیشكی ئەنجامدا  ئیدارەی پاریس سان جێرمان  بەرەسمی بۆ ماوەی پێنج وەرز و تا 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیمزا بكات و برەكەشی 15 ملیۆن یۆرۆ دەبێت  لەگەڵ ئەوەی لەریزی   پی ئێس جی ساڵانە وەك موچە بری 5 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت  ئەمەش لەكاتێكدایە یانەی ئەی سی میلانی پاڵەوانی  كا ڵچۆ  تا دواسات ركابەرییەكی بەهێزی لەگەڵ یانە پاریسییەكە كرد لەسەر گواستنەوەی یاریزانی ناوبراو  .
جێگەی باسە لەماوەی سێ ساڵدا لەگەڵ یانەی  لیل ریناتۆ   سانچێز لە 90 یاریدا بەشدار بووە و توانیویەتی 6 گۆڵ تۆمار بكات و 10 گۆڵیشی بۆ هاورێ یاریزانەكانی دروستكردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە