کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرەسمی كاسپر شمایكل پەیوەندی بەیانەی نیس كرد

.

10:59 AM - 05/08/2022

بەرەسمی كاسپر شمایكل پەیوەندی بەیانەی نیس كرد
كاسپر شمایكلی گۆڵچی هەڵبژاردەی دانیمارك و یانەی لیستەرسیتی ئینگلیزی بەشێوەیەكی رەسمی پەیوەندی بەریزی یانەی نیسی فەرەنسی كرد  یانە فەرەنسی یەكە لەبەیانناكەیەكی رەسمی بڵاویكردەوە : گرێبەستیان لەگەڵ كاسپر شمایكڵی گۆڵچی دانیماركی ئیمزاكردووە بۆ ماوەی سێ وەرز  شمایكل لەدوای بەسەر بردنی 11 ساڵ لەریزی یانەی لیستەرسیتی ئەو یانەیەی بەجێ هێشت و لەو ماوەیەدا هاوكاری یانە ئینگلیزیەكەی كرد بۆ بردنەوەی نازناوە مێژوییەكەی پریمەرلیگ لەساڵی 2016 ئەمە جگە لەبەدەستهێنانی نازناوی جامی ئینگلتەرا و قەڵغانی خێرخوازی لەساڵی 2021 .

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاماژەیان بەوە كردووە : گرێبەستەكە لەبەرامبەر یەك ملیۆن یۆرۆ ئەنجامدراوە جگە لەبڕە پارەیەكی تر كە وەك پاداشت دیاری كراوە ئەگەر یانەكە بگاتە خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا .

 جێی باسە : یانەی نیس گۆڵچیەكی بردە ریزەكانی كە لەگەڵ یانەی لیستەرسیتی بە شداری لە 500 یاری كردووە و لەئاستی نێودەوڵەتیش لەگەڵ هەڵبژاردەی دانیمارك بەشداری 84 یاری كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە