کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆرتمۆند یاریزانێكی بەرشەلۆنەی كردۆتە ئامانج

.

10:40 AM - 05/08/2022

دۆرتمۆند یاریزانێكی بەرشەلۆنەی كردۆتە ئامانج
یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەردەوامە لەهەوڵەكانی بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەی هالەر و لەتازەترین هەوڵیشیدا یەكێك لەئەستێرەكانی یانەی بەرشەلۆنەی كردۆتە ئامانج  دۆرتمۆند دەیەوێت بەیاریزانێكی ئاست بەرز قەرەبوی دوركەوتنەوەی سیباستیان هالەری هێرشبەری بكاتەوە كە بەهۆی نەخۆشییەوە ماوەیەك دوردەكەوێتەوە .
 لەو بارەیەوە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەڵێت : بوروسیا دۆرتمۆند پەیوەندی بەممفیس دیپای هۆڵندی و هێرشبەری بەرشەلۆنەی ئیسپانی كردووە   و ویستی بۆ گواستنەوەی نیشانداوە  بەڵام بەگرێبەستێكی سەربەست یاخود بەشێوەی خواستن و تاهاوینی ساڵی 2023  دوای ئەوەی بەرشەلۆنە لەمیركاتۆی ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵندی و رافینیای بەرازیلی  ئیمزاكرد  .
ممفیس دیپای تەمەن 28 ساڵ بۆ بەشداری كردنی لەیاریەكانی بلاوگرانا بەشێوەیەكی رێكخراو كەم بۆتەوە  و تەنانەت هەلی دیپای بۆ بەشداری كردن  وەك یاریزانی یەدەگ زۆر كەمە  لەلایەن چاڤی هیرناندیزی راهێنەر   بەهۆی ئەوەی یەدەگی باشتر لە بەردەستی ئەو یاریزانەیە بەنمونەی عوسمان دیمبلی و ئۆبامیانگ و فیران تۆریس و ئانسۆ فاتی جێی باسە : وەرزی رابردوو دیپای لەگەڵ بەرشەلۆنە و لەژێر سەرپەرشتی چاڤی لەژمارەیەكی كەم یاری بەشداری كرد و ئەو ئاستەی پێشكەشی دەكات  جێگای متمانەی راهێنەرەكەی نییە  ئەمە جگە لەوەی بەرشەلۆنە پێویستی بەوەیە لەرێگەی فرۆشتنی ژمارەیەك یاریزان كێشە داراییەكانی چارەسەر بكات كە قەرزەكانی گەیشتۆتە 1 ملیار و 35 ملیۆن یۆرۆ  و یانەكەش ئامادەیە لەبەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دیپای بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە