کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەی بەرشەلۆنە لەئیسپانیا دەستی بەراهێنانەكانی كرد

.

10:38 AM - 05/08/2022

یانەی بەرشەلۆنە لەئیسپانیا دەستی بەراهێنانەكانی كرد
یانەی بەرشەلۆنە لەشاری خوان گامپری وەرزشی دەستی بەراهێنانەكانی كرد  لەدوای كۆتایی هێنان بەگەشتەكەی لەوڵاتی ئەمریكا كە لەرێگەیەوە چوار یاری ئەنجامدا  لەراهێنانەكانی بەرشەلۆنە ریكی بۆیگی یاریزانی لاو بەشداری نەكرد كە سەفەری بۆ وڵاتی ئەمریكا كردووە تا  رێكارەكانی گواستنەوەی بۆ یانەی لۆس ئەنجلوس گالاكسی تەواو بكات  چاڤی هیرناندیز سەرپەرشتی راهێنانەكانی كرد كە سەرجەم ئەو یاریزانانە ئامادەی بوون كە كێشەیان نییە و بەشێكیشیان پشوویان وەرگرتووە لەدوای گەرانەوەی لەئەمریكا  هەر لەراهێنانەندا جۆلیس كۆندی بەرگریكاری فەرەنسی بینرا كە چەند رۆژێكە لەیانەی سیڤیلیەوە پەیوەندی بەیانە كەتەلۆنیەكە كردووە  وابریارە  بەرشەلۆنە لەپشتی دەرگا  داخراوەكان بەردەوامی بەراهێنانەكانی بدات لەپێناو ئامادەكاری بۆ دوا یاری ئامادەكاری لەبەرامبەر بوماسی مەكسیكی لەرۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەجامی دۆستانەی خوان گامپر  دوای ئەوە بلاوگرانا كاروانەكەی لەوەرزی نوێی لالیگا بەروبەروبونەوەی رایۆ ڤایكانۆ دەستپیدەكات لەیاریگای سپۆتیڤای كامپ نو لەیەكەم جەولە و لەرۆژی 13ی ئەم مانگە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە